پاریس هێزی سەربازی ڕەوانەی مەنبەج دەکات

بەرپرسێکی کوردی سووریا ڕایانگەیاندووە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بەڵێنی ئەوەی داوە، هێزی سەربازی ڕەوانەی مەنبەج بکات.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، شاندێکی باڵای کوردی سووریا لە کۆشکی ئیلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەتەوە و باسی دۆخی کوردستانی سووریا و هێرشەکانی تورکیایان کردووە.

شاندەکە پێکهاتووە لە هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) و  هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری عه‌فرین و هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جزیرە، به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هەسەدە) و چەندین بەرپرسی تری کورد.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا و بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە، گرنگی بە شەڕی داعش بدەن.

هەروەها ئەمە لەکاتێکدایە بە وتەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، هێزەکانی ئەمریکا بەمزووانە لە سوریا دەکشێنەوە.

News Code 17762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =