بۆ کۆتایی هێنان بە ئاژاوە هەموو ڕێگەیەک دەگرینە بەر

سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی کرد کە ئەوان هەموو ڕێگایەک دەگرنە بەر بۆ کۆتایی هێنان بە ئاژاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هەنگاوێکی زۆر باشمان بڕیوە بۆ کۆتایی هێنان بە پاشەکەوتی موچە".

نێچیرڤان بارزانى دوای کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندی موچەخۆرانى هەرێم هەنگاوێکى زۆر باشمان بڕیوە بەرەو کۆتاییهێنان بە سیستمی پاشەکەوتى موچە دەچین.

نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگەیاند: پاش  تەواوبوونى پڕۆژە یاسای خانەنشینى و جێبەجێکردنى بە تەواوەتى سیستمی موچە نامێنێت.

سەرۆکى حکومەت وتیشی : ئەوەى ئەم چەند ڕۆژە لە شەقام ڕوویدا هێندەى ئەوەى حزبە سیاسییەکان دەیانویست ئیستیغلالی خۆپیشاندانەکان بکەن هێندە داواکاری ڕەوای خەڵک نەبوو.

نێچیرڤان بارزانى ئەوەشی وت کە زۆر بە توندی وەڵامی ئەو لایەنانە دەدەینەوە کە دەیانەوێت ئیستیغلالی خۆپیشاندانەکان بکەن.

وتیشی: بۆ کۆتایهێنان بە ئاژاوە هەموو ڕێگەیەک دەگرینە بەر.

ئاماژەى بەوەشکرد کە هەندێک لایەن هەمیشە بە ڕێگەى بەغداوەبوون بۆ ئەوەى وا لە عێراق بکەن مامەڵە لەگەڵ حکومەتى هەرێم نەکات و سەریان لە حەیدەر عەبادیش شێواندبوو و هەر ئەوانیش هۆکاربوون بۆ  دواکەوتنى هاتنى پارەی موچە.

زیاتریش وتی:  سیستمێکى نوێمان داناوە و بەو سیستمە نوێیە دەتوانین موچەى مانگانە دابینبکەین و شەهیدان و زیندانی سیاسی وەک خۆیان بە تەواوی موچە وەردەگرێن و ئەوەشی لە خوار ٤٠٠ هەزاری هەبێت هیچی لێ پاشەکەوت ناکرێـت.

نێچیرڤان بارزانی زیادیشی کرد: ئەگەر خۆپیشاندەران چەقۆ و دەمانچەیان پێبێت، ئێمەش وەک ئەوان ڕەفتار دەکەین.

News Code 17751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =