ئاسۆی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان گەشە

نوێنەری حکومەتی هەرێم سەبارەت بە پەیوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان وتی: ئاسۆیەکی گەش لە بەردەم پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، ئاسۆی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی تازەدا داهاتوویەکی باش پێش بینی دەکات. 

نازم دەباغ سەبارەت بە پێش بینی خۆی لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی نوێدا گوتی: پێش بینی دەکەم کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو لایەکەوە بەرەوپێشەوە بچێت.

ئەو زیادی کرد: بە تایبەت لە ساڵی تازەدا و دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفڕاندۆم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی داوە کە پەیوەندییەکانی وەکوو حاڵەتی یەکەم جار و تەنانەت باشتر لە پێشووش بگەڕێنێتەوە.  

هەروەها ئاماژەی دا: چونکە ئێمە مێژوو، جوغڕافی، فەرهەنگ و دینی هاوبەشمان لەگەڵ ئێراندا هەیە و هەروەها ڕابردوویەکی هاوبەشی زۆریشمان بۆ هاوکاریی پێکەوە هەیە، بە لەبەرچاو گرتنی ئەمانە من چاوەڕوان دەکەم کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو باشتربوون بڕوات و گەشەی زیاتر بستێنێت.  

دەباغ لە کۆتایی گوتی: بە بۆنەی ساڵی نوێی و بەهاری تازە و نەورۆزە پیرۆزبایی و رێزیی تایبەتی خۆم ئاراستەی خەڵکی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم. هیوادارم کە لە پێناو ئاسایش و هێمنییەکی تەواودا ژیانێکی ئاسوودەمان هەبێت.

News Code 17742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =