بەغدا مۆڵەت بە هێرشی دراوسێکانی نادات

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە هەر جۆرە هەڵفڕینێکی نێونەتەوەیی دەبێت بە ڕەزایەتی بەغدا ئەنجام بێت و ڕێگە بە هێرشی وڵاتانی دیکە نادەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز،  حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند: بەغدا پێبەندە بە یاسا نێونەتەوەییەکان و ڕێگە بە هێرشی داگیرکاری هیچ وڵاتێک بۆ سەر خاکی عێراق نادات.

ئەو زیادی کرد: هاتی هەرجۆرە فڕۆکەیەکی بیانی بۆ ئاسمانی غێراق دەبێت بە مۆڵەتی بەغدا بێت. ئێمە ئامادەین ناکۆکییەکان بە دانوستان چارەسەر بکەین.

عەبادی هەروەها وتی: عێراق لە قۆناغی ئاوەدان کردنەوە دایە و ڕووبەڕووی هەرجۆرە گەندەڵکارییەک دەبێتەوە. ئێمە ڕێکاری زۆرمان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵکاری هەیە.

ئەو جەختی کرد: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت. هێشتا پڕۆژەی دابەش کردنی عێراق زیندووە و داعش یەکێک لەم پڕۆژانە بوو کە شکستی هێنا و ئێمە هەموو کارێک دەکەین تاکوو عێراق بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە. فەرمانم داوە بۆ دابین کردنی ئەمنیەت هێزی زیاتر لە نێوان داقۆق و خورماتوو جێگیر بکرێت.

News Code 17740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =