کۆبوونەوەی ئەدرۆغان و ڕێبەرانی یەکێتی ئەورووپا بێ ئەنجام کۆتایی هات

رێبەرانی یەکیتی ئەورووپا وتوویانە ئەردۆغان وەڵامی نیگەرانییەکانی ئەورووپا سەبارەت بە دەستگیر کردنی ڕۆژنامەنووسەکان و دەستێوەردانی سەربازی لە سووریای نەداوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، کۆبوونەوەی سەرۆکانی یەکێتی ئەورووپا لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە وارنای بولغارستان بەرێوە چوو و یەکێتی ئەورووپا لە سەر بەردەوام بوونی بەڵێنەکانی خۆی بۆ یارمەتی ئابووری پەنابەران لە تورکیا جەختیان کرد.

لە ئەو دانوستانەدا بۆیکۆ بۆریسۆف، سەرۆکی کاتی ئەو یەکێتییە، دۆناڵد تۆسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا و ژان کلۆد یانکر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئامادە بوون.

دۆناڵد توسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا پاش دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفڕانسی  ڕۆژنامەڤانی وتی: من تەواوی نیگەرانییەکانم باس کرد. هەر ئەو جۆرەی کە دەزانن ئەو نیگەرانیانە زۆر زۆرن. هەرچەندە پێوەندیمان لە گەڵ تورکیا دۆخێکی نالەباری هەیە، بەڵام لە بوارگەلێکەوە هاوکاریمان هەیە و درێژەی دەدەین.

ئەدرۆغانیش وتی: تورکیا و یەکێتی ئەورووپا هاوبەشی ستراتیژیکی درێژخایەنن و ئەوە هەڵەیەکی گەورە دەبیت ئەگەر ئەورووپا تورکیا لە سیاسەتی خۆی بسرێتەوە

News Code 17730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =