دەمیرتاش: گوشار دەخرێتە سەر دادگە سزام بدات

هاوسەرۆكی پێشووی زیندانیكراوی هەدەپە رایدەگەیەنێت: هەندێك لە سیاسیەكان فشار دەخەنە سەر دادگا بۆ ئەوەی لە زوترین كات سزا بدرێت و سیاسەتی لێ قەدەغە بكەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، لە تویتێكدا كە دوێنی لە ژمارەی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، نوسیویەتی: "ئەو هۆشداریانەی كە من لە كاتی خۆیدا بڵاومكردەوە ئێستا بەهۆی قسەكانم بە ۵۰۰ ساڵ سزای زیندانی دادگاییم دەكەن، ئەگەر ئەوكات حكومەت گوێی لەمن بگرتانە وڵات نەدەگەیشتە ئەم دۆخە".

دەمیرتاش دەڵێت: "لەو باوەڕەدام رۆژێك دێت ئەوانەی دادگاییم دەكەن لە بەردەم دادگا بە سزای خۆیان دەگەن، من بەردەوام دەبم لە وتنی راستییەكان".

News Code 17726

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =