تورکیا سنووری هەرێمی کوردستانی بوردومان کرد

فڕۆکەکانی تورکیا لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمەوە دەستیان داوەتەوە بۆردومان کردنی سنووری قەزای ئامێدی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بۆردومانەکەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەی رێکانی سەر بە قەزای ئامێدی گرتووەتەوە و چەند جارێک دووبارە بووەتەوە.

هەروەها خەڵکی ناوچەکە گوێبیستی دەنگی بەرزی بۆردومانەکە بوون، هاتوچۆی فڕۆکەکانی تورکیاش بە ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامی هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنی هاووڵاتییەک لە سنووری ئامێدی بە هۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە برینداربوو، کە تائێستا لە نەخۆشخانەی دهۆک ماوەتەوە و چارەسەر وەردەگرێت.

News Code 17724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =