بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی ئێن ئارتی، خۆپیشاندانى مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانى لەبەردەم دادگا و لە کەلاریش لەبەردەم قوتابخانەى لەیلا قاسم و لە کۆیەش لەبەردەم پەروەردەى قەزاکە بەڕیوەدەچێت.
مامۆستایان و فەرمانبەران ڕایانگەیاند: بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنى دەوام تاوەکو جێبەجێکردنى داواکارییەکان.
هاوکات پشتگیرییان کرد لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەولێر و ئیدانەکردنى هێرشکردنەسەر مامۆستایان لەو شارە.
مامۆستایان و فەرمانبەرانى سلێمانى و کەلار و کۆیە ماوەى سێ ڕۆژە لەسەر یەک خۆپیشاندانى ناڕەزایەتى بەڕێوەدەبەن و لە دوو ڕۆژى ڕابردووشدا لە هەریەکە لە شارەکانى هەولێر و دهۆک و چەند ناوچەیەکى ترى هەرێم خۆپیشاندانى ناڕەزایەتى دژ بە سیستمى پاشەکەوتى موچە و دواکەوتنى بەڕێوەچوو.
بۆچوونی ئێوە