هەواڵی دژبەیەک لە سەر هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگال

لە حاڵێکدا سەرۆک کۆماری تورکیا هەواڵی لە هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر شەنگال دابوو بەغدا ئەو پرسەی وەردۆ دەخاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند کە ئەنقەرە لە ناوچەی کوردنشینی شەنگال لە باکووری عێراق دەستی داوەتە ئۆپراسیۆنەوە.

ئەردۆغان وتی: ئێمە وتمان کە دەڕۆینە شەنگال. ئێستا ئۆپراسیۆن لەوێ دەستی پێکردووە. ئەوە شەڕی ناوخۆیی و دەرەکییە.

بەم حاڵەوە ئەرکانی هاوبەشی عێراق هاتوچۆی هێزە بیانییەکانی لە سنووری ئەو وڵاتە ڕەت کردووەتەوە.

ئەرکانی هاوبەشی عێراق بە دەرکردنی بەیانییەیەک ڕایگەیاند: ئەرکانی هاوبەش پشت ڕاسی دەکاتەوە کە دۆخی نەینەوا، شەنگال و ناوچەی سنووری لە کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە و هۆکارێک بۆ هاتوچۆی هێزە بیانییەکان لە سنوورەوە بۆ ناوچەکە نییە.

سەرچاوە خۆجەییەکان لە شەنگال هەواڵیان داوەتە هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕۆژی یەکشەممە جووڵەی سەربازیەکی تایبەت لە ناوچەکە نەبینراوە.

ئەردۆغان هەفتەی ڕابردوو وتبووی کە هێزەکانی پەکەکە بنکەیەکی نوێی لە شەنگال دروست نەکردووە و هۆشداریی دا کە ئەگەر پێویست بێت تورکیا هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە.

سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداریی داوە کە ئەگەر پەکەکە شەنگال و بەرازییەکانی قەندیل بەجێ نە‌هێڵێت، تورکیا لەوێ دەیانکاتە دەرەوە.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕۆژی هەینی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی لە باکووری عێراق ڕاپۆرتی دابوو کە هێزەکانی پەکەکە لە شەنگال ناکشێنەوە. هێزەکانی پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ کردنە دەرەوەی داعش لە شەنگال هاتبووە یارمەتی هێزی پێشمەرگەوە.

سوپای تورکیا و شۆڕشیەکانی یەکگرتووی سووری ئەم مانگەی زایینی عەفرین لە  خاکی سووریای کۆنترۆڵ کرد. عەفرین پێشتر لە کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل بوو. ئەنقەرە یەکینەکانی پاراستنی گەل بە لقێک لە پەکەکە دەزانێت.

ئەردۆغان لە بەشێک لە لێدوانەکەی ڕۆژی یەکشەممەیدا وتی تورکیا تەلەعفەر لە پارێزگای حەڵبیش کۆنترۆڵ دەکات.

زۆربەی هێزەکانی یەکینەی پاراستنی گەل و خەڵکی سڤیلیش پاش کشانەوە لە عەفرین چوونەتە تەلەعفەر.

نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، تا ئێستا ٧٥ هەزار کەس لە عەفرینەوە چوونەتە تەلەعفەر و دەڤەری عەفرین.

News Code 17719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =