ئەگەر ئەمریکا پێبەند بێت بە بەڵێنەکانی سوپای تورکیا ناچێته مەنبەج

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا پێبەند بێت بە بەڵێنەکانی ناچینە مەنبەج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، فیکری ئیشیک، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا پێبەند بێت بە بەڵێنەکانی ناچینە مەنبەج.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو زیادی کرد: تورکیا ڕوونە لە مەنبج داوای چی دەکات و دەبێت ئەمریکا خواستەکانی ئێمە جێبەجێ بکات. ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو لا کەم دەبێتەوە.

ئیشیک ئاماژەی دا: تورکیا و ئەورووپاش پێویستیان بە یەکترە و ئێمە چاوەڕوانین ئەورووپا پشتی ئەنقەرە بگرێت تاکوو کێشەکان کۆتایی پێ بێت. 

ئەو سەبارەت بە پەکەکە لە شەنگال وتی: شەنگال شارێکی عێراقی، ئێمە چاوەڕوانین بەر لەوەی تورکیا لە شەنگال ئۆپراسیۆن بکات خودی عێراق پەکەکە لە شەنگال دەربکات. ئەگەر بڕیار بێت لە شەنگالیش پەکەکە ناو بگۆڕێت ئەوە تورکیا کڵاو ناچێتە سەری و لەوێش ئۆپراسیۆنی دژ بە پەکەکە ئەنجام دەدات.. 

شایانی باسە کە تورکیا دژی بوونی هێزەکانی کوردییەکانی نزیک لە پەکەکە لە شەنگال و مەنبجە.

News Code 17712

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =