خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئیدانە کردنی بوردومانەکانی تورکیا

بۆ ئیدانەکردنی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و بۆ پشتگیریکردن لە عەفرین، لە هەولێر و سلێمانی و ڕانیە بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و پەرلەمانتاران و مامۆستایانی ئاینی و چەندین کەسایەتی گردبوونەوە و خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەلەفزیۆنی ئێن ئارتی، لە هەولێر خۆپیشاندەران هاوخەمی خۆیان بەرانبەر هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر عەفرین و بۆردومانکردنى ناوچەکانى بنارى قەندیل نیشاندا.

هەروەها داوایان کرد کورد بە یەک دەنگ ڕوبەڕوی تورکیا بوەستێتەوە و داواشیان لە هەردوو پەرلەمانی عێراق و کوردستان کرد هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت.

خۆپیشاندەران ویستیان یاداشتێکى ناڕەزایى بدەنە کۆنسوڵى ئەڵمانیا، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان کرد.

 لە ڕانیەش خەڵک و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هێرش و پەلامارەکانی تورکیایان ئیدانە کرد.

ئەو کاردانەوانە دوای ئەوە دێت کە لە ١٨ی ئەم مانگەدا سوپای تورکیا وهاوپەیمانەکانی، دوای نزیکەی دوو مانگ لە هێرشکردن و بۆردومانکردنی کانتۆنی عەفرین ، دەستیان بەسەر عەفریندا گرت و لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بۆ سەر گوندەکانی دۆڵی باڵەیانی سەربە قەزای چۆمان لە ٢١ی ئەم مانگەدا چوار هاوڵاتی شەهیدبوون.

News Code 17686

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =