کوژران و بریندار بوونی سێ سەربازی تورک لە شەڕی پەکەکە

لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای و هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی کێوی ماوا، لە کەرجۆشی پارێزگای باتمان سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری "هابر ۷"، لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای و هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی کێوی ماوا، لە کەرجۆشی پارێزگای باتمان سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی دارستانیی شاخی ماوا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان لە دژی بنکەکانی پەکەکە دەست پێکردووە و سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دوای ناسینەوەی ئەو بنکانە لە گەڵ پەکەکە تێهەڵچوونە.

پاش کوژران و بریندار بوونی ٣ هێزی سەربازیی سوپای تورکیا، هێزی یارمەتی ڕەوانەی ناوچەکە کراون و ئۆپەراسیۆنێک لە ئاسمان و زەوییەوە لە دژی پەکەکە لەو پارێزگا کوردنشینە دەستی پێکردۆتەوە.

News Code 17683

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =