وەرزنامەی "کەشکۆڵ" لە مەهاباد لە چاپ درا

بۆ یەکەم جار وه‌رزنامەیەکی زانستی بۆ ئاوڕدانەوە لە کتێب و تۆمارە دەسنووسەکانی ناوچە کوردنشینەکان، لە مەهاباد چاپ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەرزنامەی کەشکۆڵ بە سەرنووسەری "محەمەد عەبولی" یەکەم وەرزنامەی زانستییە کە بۆ ئاوڕدانەوە و لێکۆڵینەوە لە کتێب و تۆمارە دەسنووسەکانی ناوچە کوردنشیینەکان لە مەهاباد لە چاپ دەدرێت.

ئەم وەرزنامەیە چوارەمین گۆڤاری زانستییە لە مەهاباد کە مۆڵەتی بڵاوبوونەوەی وەرگرتووە. وەرزنامەی کەشکۆڵ مۆڵەتی زمانی فارسی هەیە، بەڵام بە پێی پەیڕەوی ناخۆی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد ئێران گۆڤارەکان لە دوای دوو ژمارە دەتوانن مۆڵەتی زمانێکی دیکەی ئێرانی وەر بگرن و کوردی پێ زیاد بکرێت.

شایانی باسە کە کەشکۆڵ تەنیا دەتوانێت ئەو تۆمار و کتێبانە بڵاو بکاتەوە کە مێژوویەکی زیاتر لە ١٠٠ ساڵیان هەیە و دواتر وەک وەرزنامەیەکی زانستی دەبێتە سەرچاوە بۆ کارە زانستییەکان لەم بوارەدا.

News Code 1768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =