کانتۆنی عەفرین بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ کراوە

سوپای تورکیا ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەستیان گرتووە بە سەر تەواوی شار و شارۆچکە و ناوچەکانی پارێزگای عەفریندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا پاگەندەی ئەوەی کردوەتەوە کە دوای ۵۸ ڕۆژ لە دەستپیکردنی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون ئێستا توانیوەتی بە تەواوەتی پارێزگای عەفرین داگیر بکات.

۱۸ ی ئەم مانگە، سوپای تورکیا توانی بە یارمەتی سوپای سووریای ئازاد و گروپە هاوپەیمانەکانی بچێتە ناو ناوەندی شاری عەفرین و دەست بەسەر ئەو شارەدا بگرێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی کوردی سووریا لە کانتۆنی عەفرین دەڵێن: شەڕی عەفرین چووەتە قۆناغێکی نوێوە و بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەی سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

News Code 17677

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =