ترامپ و ئەردۆغان سەبارەت بە تۆکمەکردنی پەیوەندییەکان ڕێککەوتن

نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا و کۆشکی سپی بە دەرکردنی دوو بەیاننامەی بە پەیوەندیی تەلەفونی ئەردۆغانی لە گەڵ دۆناڵد ترامپ، جەختیان لە ڕێککەوتنی دوو قۆڵی سەبارەت بە تۆکمەکردنی پەیوەندییە دوو لایەنەکان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەیاننامەکەیدا بە ئاماژە بە پەیوەندیی تەلەفونیی شەوی ڕابردوو سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئەردۆغان و ترامپ لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا وێرای داکۆکی لە تۆکمەکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی دوو وڵاتی هاوپەیمان و ستراتژیکی ئەندامی ناتۆ، سەبارەت بگە پرسە ناوچەییەکانیش گفتوگۆیان کرد.

لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوەش دراوە: دوو سەرۆک کۆمار سەبارەت سەبارەت بە تاقیکاریی ستراتژیی هاوبەشی دوو وڵات بە پێداگری لە بەردەوامیی هاوکارییە نزیکەکان بۆ چارەسەریی کێشەگەلێک کە دەبنە هۆی هەستیارییە جۆراوجۆرەکان لە پەیوەندییە دوو لایەنەکاندا، ڕێککەوتن.

هەروەها کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بەو پەیوەندییە تەلەفونییە، ڕایگەیاند: دوو سەرۆک کۆمار سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و دوو لایەنەکان پێکەوە گفتوگۆیان کرد و جەختیان لە تۆکمەکردنی هاوکاریگەلی نێوان دوو وڵات کردەوە.

News Code 17667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =