نووسەری "ئاسیا هەمبەر بە رۆژئاوا" کۆچی دوایی کرد

داریووش شایگان گەورە بیرمەندی رۆژهەڵاتناسی ئێرانی لە دووهەم رۆژی نەورۆز و لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داریووش شایگان، نووسەر، فیلسووف و بیرمەندی گەورەی ئێرانی کە لە رۆژی ٥ی رێبەندانی ئەمساڵەوە بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی فیرووزگەری تاران خوێندرابوو، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

شایگان لە دایکبووی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە شاری تاران بووە کە لە پاش وەرگرتنی بڕوانامەی دوکتۆری لە ڕشتەی هیندناسیدا لە زانکۆی سۆربۆنی فەڕەنسا لە ساڵی ١٣٤٧ گڕایەوە ئێران و لە دەیەی ٥٠ی هەتاوی ناوەندی ئێرانیی خوێندنەوەی فەرهەنگەکانی دامەزراند.

ناوبراو لە ساڵی ١٩٧٧ کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی "گفتوگۆی شارستانییەتەکان"ی بەڕێوە برد کە دواتر لە دەوڵەتی خاتەمیدا وەک کۆمەڵەیەکی فەرهەنگی بووژایەوە.

ئاسیا هەمبەر بە رۆژئاوا، ئایین و قوتابخانە فەلسەفییەکانی هیند، تەسەوۆف و هیندوئیزم، سیحراوی بوونی نوێ، لە ژێر ئاسمانەکانی جیهان، بوتگەلی زەینی و یادەوەرییە هەمیشەییەکان، وڵاتی تراویلکەکان، شۆڕشی ئایینی چیە؟، ئاوێتەبوونی ئاسۆگەلی ڕوانگەی ئۆستوورەیی، پێنج هەرێمی ئامادەبوون، گەڕان بە دوای فەزاگەلی ونبوو و فانووسی جادوویی بەشێکن لە بەرهەمەکانی داریووش شایگان.

شایانی باسە کە شایگان بەرهەمەکانی بە دوو زمانی فارسی و فەڕەنسی نووسیوە و لە کتێبەکانیدا بە نرخاندنی ئەندێشەی عیرفانی و رۆژهەڵاتی، بەردەوام ڕەخنەی لە عەقڵی خۆداسەپێنەری مۆدێرن گرتووە.

News Code 17665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =