سەرۆک ئەرکانی فەرماندەیی سوپای تورکیا گەیشتە هەرێمی کوردستان

ژینڕاڵ هولوسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزی چەکداریی تورکیا بە هاوڕێتی شاندێکی باڵای سەربازیی تورکیا و بە مەبەستی سەردانی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق، گەیشتە هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ستار، ژینڕاڵ هولوسی ئاکار، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزی چەکداریی تورکیا پاش نیوەڕۆی دوێنی ٢١ی مارچ گەیشتە پارێزگای حەکاری و لەوێ سەردانی بنکەی سنووریی سوپای تورکیا لە شەمدینلی کرد و لە گەڵ سەربازانی ئەو بنکەیە گفتوگۆی کرد.

سەرۆک ئەرکانی فەرماندەیی هێزی چەکداریی تورکیا پاش ئەو دیدارە، ئەمڕۆ لە گەڵ شاندی باڵای سەربازیی هاوڕێی بە مەبەستی سەردانی بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق، گەیشتنە هەرێمی کوردستان.

شایانی  باسە، سوپای تورکیا لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە باکووری عێراق پەرە پێداوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا لە کۆشکی سەرۆک کۆماریدا ڕایگەیاند کە لە ٢ رۆژی ڕابردوودا ٣٨ هێزی پەکەکە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا لە هەرێمی کوردستان کوژراون.

تورکیا خەریکی گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە دژی پەکەکە لە سنگال و قەندیلە.

News Code 17660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =