عێراق پەکەکە لە شەنگال پاکسازی نەکات دەستێوەردانی سەربازی دەکەین

سەرۆک کۆماری توركیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئه‌گه‌ر دەوڵەتی عێراق پەکەکە لە شەنگال پاکسازی نەکات، به‌ره‌وپێشتریش ده‌چین. لە ماوەی دوو ڕۆژدا له‌ شنگال ۳۸ ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌مان کوشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە تەلەڤیزیۆنی تی ئار تی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە وتەدانێکدا لە ڕێوڕەسمی کۆشکی بێش تەپە بە ئاماژە بەڕێوەبردنی جەژنی نەورۆز لە زۆربەی وڵاتانی ناوچە، وتی: ٢١ی مارچ ئێمە نەورۆزی پەکەکە جەژن ناگرین، بەڵکوو ڕێز لە نەورۆزێک دەگرین کە خەڵکی ئیماندار جەژن دەگرن.

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه‌ وتیشی: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین ٣ هەزار و ٦٩٨ هێزی یەپەگە کوژراون. ئێستاش ئەمریکا دەڵێت لە مەنبەج ناچینە دەرێ. بەڵام نە تەنیا دەبێ بچنە دەرێ، بەڵکوو مافی ئەوەشتان نییە لەوێ بن. ئێوە چ دەروەستان بەو وڵاتەوە هەیە. هێزەکانی یەپەگە دەبێ بچنە دەرێ، خەڵکی ئەوێ عەرەبن.

ئه‌ردۆغان وتی: ئێمە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی ئۆبامادا وەک هاوپەیمانێکی ستراتژیک خوازیاری ناردنیان بۆ رۆژهەڵاتی فورات بووین. ئەوەمان بە ترامپیش ڕاگەیاند. پێیان وتین کە چیتر داعش لەوێدا چالاک نین. دەی ئەگەر وایە ئێوە بۆ لەوێن. پێیان وتین با ئێمە لە نیوەی ئەو ناوچانەدا جێگر بین و ئێوە لە نیوەی دیکەدا. بەڵام ئێمە دەڵێین کە نابێ هیچ لامان لەوێ بین، بەڵکوو دەبێ خاوەنانی سەرەکیی مەنبەج لەوێ بن.

ڕاشیگەیاند: ئێستاش ناوه‌ندی عه‌فرین كۆنترۆڵ كراوە و به‌خێرایی ده‌ستمان به‌ چاك كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان كردووە. هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانیش چاك ده‌كه‌ینه‌وه‌. به‌ڕێوه ‌بردنی ئه‌وێ له ‌ژێر كۆنترۆڵی خۆماندا ده‌بێت و ساتێک زووتر كه‌شێكی ئارامی بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین.

سه‌رۆک كۆماری توركیا، باسی له ‌ناردنی چه‌ک له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ سنووری سووریا-توركیا كرد و گوتی: ۹۱۱ كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه‌. ۳۵۰ كیلۆمه‌تریش سنوورمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌. بۆچی ئه‌و چه‌كانه‌ بۆ ئێره‌ ده‌هێنن؟ كه‌واته‌ له‌و دیو ئه‌و سنووره‌ توركیا هه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌و چه‌كانه‌ دژی توركیا یان ئێران به‌كاربهێنیت. مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی نییه‌. ناتوانێت له‌گه‌ڵ رووسیا بچێته‌ كارێكی له‌و جۆره‌.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: ئەگەر دەوڵەتی ناوەندی عێراق پەکەکە لە شەنگال پاکسازی نەکات، ئێمە پاکسازیی دەکەین. لە ماوەی ٢ رۆژدا ٣٨ هێزی پەکەکەمان لە شنگال کوشتووە. ئەگەر درێژەی پێ بدەین ئەو ڕێژەیە لەوەش زیاتر دەبێت. لە ئێستادا هێزی سەربازیی تورکیا خەریکی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی پێویستە.

News Code 17659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =