دانا گازی ئیمارات ڕێککەوتننامەی ۱۰ ساڵە لەگەڵ هەرێم واژۆ کرد

کۆمپانیای دانا گازی ئیمارت بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەیەکی دە ساڵە بەنیازە بەرهەم هێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ ۹۰۰ ملیۆن فووتی سێجا بەرز بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای دانا گاز و کۆنسرسیۆمی پرل پترولیۆم و کرێست پترۆلیۆمی سەر بەو کۆمپانیایە کە نزیکەی دە ساڵە لە هەرێمی کوردستان چالاکن، ڕێککەوتننامەیەکی نوێیان لەگەڵ ئەو هەرێمە بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ڕێژەی بەرهەم هێنان، بۆ ۱۰ ساڵی دیکە واژۆ کرد.

پاتریک مەنوارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی کۆمپانیای دانا گاز لەوبارەوە بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاند: ئێمە بە نیازین ڕێژەی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان لە پێناو وەڵامدانەوە بە زیادبوونی داخوازیی گاز لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز بکەینەوە.

هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕ‌ۆژنامەی نەیشناڵی ئیمارات، ئەو کۆنسورسیۆمە دەیهەوێ بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە کێڵگەی گازی خورمور تا کۆتایی ساڵی ۲۰۱۸ بگەیێنێتە ۸۰ ملیۆن فووتی سێجا.

مەجید جەعفەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی کرێسنت پترۆلیۆم و سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەریی دانا گاز، ڕێککەوتنی ١٠ ساڵەی کۆمپانیاکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستانی بە خاڵی گوهەرین لە  چالاکیی ١٠ ساڵەی دانا گاز زانی و ڕوونی کردەوە کە ئەو کۆمپانیایە و هاوبەشەکانی دەیانەوێ بە سەرمایەدانەرییەکی زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری لە چەند ساڵی داهاتوودا بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستاندا دوو هێندە بکەنەوە.

ئەم کۆنسێرسیۆمە بە وتەی نەیشناڵ دەیەوێ بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە ماوی دوو ساڵدا بۆ زیاتر لە ١٢٥ لە سەد بەرز کاتەوە و بەرهەمی ئێستای ٣٠٥ ملیۆن فووتی سێجای بگەیێنێتە ٩٠٠ ملیۆن فووتی سێ جا لە رۆژدا.

بە پێی بەراوەردەکان هەرێمی کوردستان خاوەن خەزێنەیەکی ١٥ تریلیۆن فووتی سێ جای گازی سروشتی و نزیکەی ٣١٠ ملیۆن تڕاویی گازە.

News Code 17658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =