AP ١٣٩٧ خاکەلێوە ١ ١٨:٠٣

ڕێبەری:

وتەیەکی هەڵەیە کە دەوترێت کار بۆ دادپەروەری نەکراوە

وتەیەکی هەڵەیە کە دەوترێت کار بۆ دادپەروەری نەکراوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ئاپۆڕەی زیارەتکارانی حەرەمی پیرۆزی ئیمام ڕەزا ڕایگەیاند: ئەمە وتەیەکی هەڵەیە کە دەڵێن کار بۆ دادپەروەری نەکراوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەدانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە یەکەمین ڕۆژی ساڵی نوێ هەتاوی لە ناو ئاپۆڕەی زیارەتکارانی حەرەمی ئیمام ڕەزا(د.خ) دەستی پێکرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرەتا ۷ دەسکەوتی سەرەکی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ماوەی ۴۰ ساڵی ڕابردووی لێکدایەوە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ئەمڕۆ لە جیهاندا هیچ وڵاتێک ناگاته سەربەخۆیی گەلی ئێران.
وتیشیان: هەموو گەلانی جیهان بە جۆرێک لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان مەحافەزەکارن.
ئەو گەلەی کە دەنگەکانی لە ژێر کاریگەریی هیچ گەلێکدا نابێت گەلی ئێرانە.

News ID 17654

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha