تورکیا ڕێگاکانی عەفرینی داخستووە

هێزە چەکدارەکان تورکیا بە هۆی باسی ئەمنییەوە ڕێگای چوون بۆ ناو و دەرەوەی عەفرینیان داخستووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری SonDakika، ئەرکانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند بە هۆی باسی ئەمنیەتییەوە ڕێگاکانی چوون بۆ ناو و دەرەوەی عەفرینی داخستووە.

سوپای تورکیا لە سێهەمین ڕۆژ لە چوون بۆ ناو عەفرین لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون، لە ئەو شارە دۆخی تایبەتی نایاسایی ڕاگەیاندووە. ئەمڕۆ لە سێهەمین ڕۆژ لە چوونی هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا و سوپای تورکیا بۆ ناوەندی شاری عەفرین تەواوی ڕێگاکانی چوون بۆ ناو و دەرەوەی عەفرین داخراوە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان تەنانەت هێزەکانی سوپای تورکیا بەر بە چوونی هاووڵآتیانی ئاسایی و ئەندامانی بنەماڵەی هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا بۆ ناو عەفرین دەگرن. ئێستاکە ئەو هاووڵاتییانە کە دەیانەوێت بچنە ناو عەفرین لە گوندەکانی دەوروبەری عەفرین دادەنیشێن.

News Code 17648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =