هەواڵی سەفەری بەرپرسانی وڵاتانی دۆست بۆ عێراق بڵاو دەکەینەوە

وتەبێژی نووسینگەی عەبادی لە کاردانەوە بە هەواڵیسەفەری بن سەلمان بۆ بەغدا ڕایگەیاند: لەم بوارەوە نابێ پەرە بە دەنگۆکان بدرێت چونکوو دەوڵەت سەفەری بەرسانی وڵاتانی دۆست بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیێنێت.

بە ڕاپۆرتی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بڵاو بوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە سەفەری وەلیعەهدی سعوودی بۆ بەغدا کاردانەوەی نواند.
بە پێی ئەو هەواڵە ، ناوبراو لەم بارەیەوە وتی: لەم بوارەوە نابێ پەرە بدرێتە دەنگۆکان لەم بارەوە.

وتەبێژی نووسینگەی عەبادی ئاشکرای کرد: هەر جۆرە سەفەری بەرپرسانی وڵاتانی دۆست و برادەر بۆ بەغدا، لە لایەن دەوڵەتەوە بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیێندرێت.

ناوبراو درێژەی دا: عێراق خوازیاری بەهێز کردنەوەی پێوەندییەکان  لە گەڵ تەواوی وڵاتانی دۆست بە پێی بەرژەوەندی دوو لایەنەیە.

News Code 17646

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =