دەستگیریی پاشماوەەکانی داعش لە دیالەی عێراق دەستیپێکرد

هێزی سەربازیی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ دەستگیرکردنی پاشماوەی داعش لە ناوچەی حەمرین لە باکووری رۆژهەڵاتی دیالە دەست پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "السومریه نیوز"، هێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ پێوشوێن گرتنی پاشماوەی داعش لە حەمرین لە باکووری رۆژهەڵاتی دیالە دەست پێکردووە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی حەشدی شەعبی-ش لەو ئۆپەراسیۆنە یارمەتیی هێزەکانی سوپای عێراق دەدات. ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە سێ مێحوەردا پێوشوێن دەکرێن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە پێی زانیاریگەلێک کە لە لایەن ناوەندە هەواڵگرییەکانەوە کۆ کراوەتەوە، دەستی پێکردووە.

News Code 17644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =