میسر: پەلاماری تورکیا بۆ سەر عەفرینی داگیرکاریە

دەوڵەتی میسرداگیرکاری عەفرین لە لایەن تورکیای ئیدانە کرد و وتی کە ئەو کارە بە لەناو بردنی هەوڵەکان بۆ چارەسەریی سیاسی قەیرانی سووریا، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی قەیرانی مرۆڤی.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی لە ڕووسیا یەوم، وەزارەتی دەرەوەی میسر شەوی دووشممە بە دەرکردنی بەیانییەیەک ئاکامی ئۆپراسیۆنی سوربازی تورکیا لە عەفرین کە بووەتە هۆی پێشێل کردنی مافی هاووڵاتیانی سووری و ئاوارەیی بەربڵاو و مەترسیی گەورەی مرۆیی ئیدانە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی میسر لە سەر درێژەی هەڵوێستی ئەو وڵاتە لە پاڵپشتی لە رێگاچارەی سیاسی لە سووریا بە مەبەستی پاراستنی یەکگرتوویی دەوڵەتی سووریا و بنکەکانی و بەدی هاتنی خواستەکانی نەتەوەی سووریا جەختی کرد.

قاهیرە داوای لە تەواوی لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد تا لە کردەوەدا پێبەندی بەڵێنی خۆیان بن لە پاڵپشتی کردنی ڕەوتی ساسی قەیرانی سووریا و بەرگری لە خراپتر بوونی دۆخی ئەمنی و مرۆیی ئەو وڵاتە.

News Code 17641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =