عەفرین و زەنگ زڕانی دەسەڵاتە جیهانییەکان

ئەمڕۆ ئەوەی لە عەفرین ڕوو دەدات ناکرێت ناوی هیچی لێبنیت و ئەم دۆخە بووەتە شوێنێک بۆ زەنگ زڕانی دەسەڵاتە جیهانییەکان و پارێزەرانی درۆینەی مافی مرۆڤ.

 هەواڵدەریی مێهر- بەشی نێودەوڵەتی؛ ئیسماعیل ئەحمەدی*: ئەوەی ئەمڕۆژانە لە عەفرین ڕوو دەدات چ ناو لێ بێنین، نازانم. گەلێکی بێ پشتیوان و هاووڵاتیانی بێ دەرەتان، بوونەتە ئامانجی جۆرەکانی چەکی قورس و دڕندانە کە تورکیا و بەکرێگیراوانی سەر بە ئەنقەرە دەیڕژێنن بەسەریاندا.

عەفرین تۆڵەی کام کەمتەرخەمی لێدەکرێتەوە و بە ج تاوانێک ئەوا تاڵان دەبێت بۆ کەس ڕوون نییە. بەڵام تورکیا هێشتا وانەی سەرکەوتن دەنووسێتەوە و جێگای داخە کە عەفرین بۆ دەسەڵاتە جیهانییەکان یەکمایەتی نییە.

 وا دیارە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بڕیاری داوە هێڵی پووچەڵ کردنەوە بێت لەسەر هەموو وەهمەکانی مرۆڤ لە هەزارەی سێهەمدا چونکوو ئاواتی ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە خونی گەورەیە کە ئیتر لە وەهمەکاندا جێگای نابێتەوە.

 بە راستی تورکیا لە عەفرین چی دەوێت. چ گرێیەکی شاراوەی لە دڵدایە کە خەریکە بە کۆمەڵ کوژ کردنی ژنان و منداڵان و بەساڵاچوانی عەفرینی ساڕێژی دەکات. یان بە داگیرکردنی عەفرین دلێری خۆی نیشان دەدات؟ ئەم هێزە نواندنە بڕیارە کام سووکیان بۆ قەرەبوو کاتەوە؟.

 لە بەرەی بەرانبەری سوپای تورکیا خەڵکی بێ دەرەتانی عەفرین وەستاون کە ماوەیەکی زۆرە لە گەمارۆدان. بەڕاستی هێرش بۆ سەر عەفرین قەرەبووی کام کەم و کەسری بۆ ئەردۆغان دەکاتەوە؟

بە راستی دەبێ بە کتێبی قووڵایی ستراتێژی داودد ئۆغڵۆ پێبکەنین. بۆچی نابێ پێبکەنین؟ ئەو هەموو قسە باش و دەق دراوە تەنیا لە وانەکاندا بوو؟ یان لووش کردنی دەنگەکانی هەڵبژاردن؟

بە راستی هێشتا زۆر مەودا هەیە تا تورکیا بە وڵاتێکی گەورە و ستراتێژیک بزانین.

داوود ئۆغڵۆ و ئەردۆغان بە دوای ستراتیژی نەهێشتنی تەنگژە لەگەڵ سەرجەم دراوسێیەکان بوون کە بە سەرسووڕمانەوە ئەمڕۆ سەریان لە داگیرکردنی خاکی وڵاتانی دروسێیەوە دەرهێناوە بە ڕاستی کە هیچ پەیمان و بەڵێنێک بەر بە دیکتاتۆرەکان ناگرێت.

ئەگەرچی ماوەیەکیش ڕواڵەتی ئاشتی خواز بە خۆیانەوە بگرن بەڵام بەردەوام نابێت.

لە رۆژهەڵاتی ناڤین گیانی مرۆڤەکان بایەخی نییە و ئەوەی بێ بایەخترینە بەلای خاوەن هزرەکانی ڕۆژاواوە گیانی هاووڵاتیانی ڕۆژاواییە. ئەگینا ئەردۆغان بەم شێوە دەرفەتی پێنەدەدرا کە لە عەفرین کۆمەڵکوژی بکات.

هێگل فەیلەسۆفی بەناوبانگ دەڵێت: ئەو گەلەی مێژوو ناخوێنێتەوە دەبێ دووبارە مێژوو ئەزموون بکات.

بە رای من ئەردۆگان کتێب ناخوێنێتەوە! ئەگینا وانەی لە چارەنووسی هیتلەر دەگرت. هیتلەر ڕۆژێک هێرشی کردە سەر ڕووسیا هیچ کات بیری لەوە نەدەکردەوە کە تا چوار ساڵی تر خۆی بکوژێت.

سەدام ڕۆژێک کە هێرشی کردە سەر ئێران و دواتریش کوەیت هیچ کات بیری لەوە نەدەکردەوە کە لە سەراوێکدا دەمرێت.

ئەمە ڕەنگدانەوەی مێژووە. ئەو دیکتاتۆرانەی کە خەیاڵی پێکهێنانی ئیمپراتووریان لەسەردایە و دەست بۆ وڵاتانی تر درێژ دەکەن خۆیان بە شێوەیەکی قیزەون دەسڕدرێنەوە.

ئەمریکاش کە خۆی بە هەژمونی باڵا دەستی جیهان دەزانێت، واژۆی لە سەر ئەم جەنایەتەیە.

ئەم وڵاتە لە هەر لایەک بۆنی بەرژەوەندی ئابووری بات لە لووتی ئامادە دەبێت و ڕۆڵ دەگێڕێت بەڵام ئەو عەفرینەی کە خۆی نوقمی هەژاری و ڕۆژ ڕەشیە دەتوانێ چ ڕاکێشەیەکی بۆ ئەمریکا ببێت. ئەو ئەمریکایەی کە بەردەوام ناسراوە بە پەیمان شکێنی. بە ڕاستی دەبێت بوترێت کە کورد و ئەمریکا بیرەوەری زۆریان پێکەوە هەیە کە لەهەموویاندا ئەمریکا خەیانکار بووە و بە پەیمان شکێنی خۆی لە لای کورد هەرمان کردووە.

 * دوکتۆرای زاستی سیاسی

News Code 17627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =