زیاتر لە ٦٨ هەزار کەسی سڤیل لە غەوتەی رۆژهەڵاتی دەرباز بوون

ناوەندی ڕووسیی ئاشتی نیشتمانی لە سووریا لە دەرچوون و دەربازبوونی زیاتر لە ٦٨ هەزار کەسی سڤیل لە غەوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق تا ئێستا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "روسیا الیوم"، ناوەندی ڕووسیی ئاشتی نیشتمانی کە لە سووریا جێگرە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە بەرواری ۲۸ی فێڤرییە تا ئێستا زیاتر لە ٦٨ هەزار کەسی سڤیل لە غەوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق و لە رێگەی ڕێڕەوگەگەلی هێنەوە خۆیان دەرباز کردووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە زۆربەی ئاوارەکانی سووری لە رێڕەوگەلی حەموورییە و وافدین-ەوە چوونەتە دەرێ.

هەروەها ئاگربڕی ڕاگەیێندراوی ٢٤ کاتژمێرە لە حەرەستای غەوتەی رۆژهەڵاتی بۆ دەربازبوونی خەڵکی سڤیل لەو ناوچەیە هێشتا درێژەی هەیە. سوپای سووریاش بەردەوامە لە درێژەدان بە پێشڕەوی لە غەوتەی رۆژهەڵاتی و کۆنتڕۆڵی ناوچەگەلێکی زیاتری بندەستی تیرۆریستان.

News Code 17599

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =