پرسی ئێران تەوەری سەرەکی گفتوگۆی ئەمریکا و ئەورووپایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی واشنتۆن سەبارەت بە داپەڕە ناوچەییەکانی ئێران خەریکی گفتوگۆ لە گەڵ ئەورووپاییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ و دانوستانی واشنتۆن لە گەڵ کاربەدەستانی ئەورووپی سەبارەت بە داپەڕە ناوچەییەکانی ئێران هەواڵی دا.

ناوبراو لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دیدارگەلی برایان هۆک ڕاوێژکاری بالای سیاسەتدانەریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەورووپادا جەختی کرد: داپەڕە ناوچەییەکانی ئێران تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بووە.

بە وتەی ناوبراو ئەو پرسە لە چوارچێوەی دانوستانگەلی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک خراوەتە ڕوو.

ناورت هەروەها لە پێوشوێن گرتنی پرسی دیداری دۆناڵد ترامپ لە گەڵ رێبەری کۆریای باکوور لە لایەن واشنتۆنەوە هەواڵی دا و وتی: کاتی دروستی ئەو دیدارە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی دیداری وەزیرانی دەرەوەی کۆریای باکوور و سوید لە پێناو دیداری شیمانەیی ترامپ و ئۆن بووە.

News Code 17551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =