ڕێبەری:

ئاگاداری کێشەکانی خەڵکین بەڵام هیچ کێشەیەک بێ چارەسەر نییە

ناسەی هەواڵ: 4252696 -
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کرد که ئاگاداری کێشەکانی خەڵکین بەڵام هیچ کێشەیەک نییە که چارەسەری نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , ڕێبەری لەگەڵ ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ڕێبەری وتیان: ئاگاداری کێشەکانی خەڵکین بەڵام پێمان وایە کە هیچ کێشەیەک بێ چارەسەر لە وڵاتدا نییە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەمبارەوە قسە لەگەڵ خەڵک دەکەین.

  لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەیان دایە هەستیاری سیاسی زۆر باڵا و پێگەی زۆر تایبەتی مەجلیسی خوبرەکان و وتیان: ئەم مەجلیسە هاوکات کە لایەنی زانایی زۆر بەرجەستەی هەیە لە راستیدا نیشانەی تێکڵاویی دین و سیاسەتە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە بەرەنگاریی دژوار وشەڕی دژواری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەمنیەتی ئێران بە هێرشی هەمە لایەنەی دوژمنان وتیان : هەندێ کەس ناڕازین بەم دۆخە و پێیان وایە کۆماری ئیسلامی ئەم شەڕەی دەستپێکردووە بەڵام ئەم گێرانەوە، جۆرێک خافڵیە جونکوو ماهیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی دینی و ئارمانجەکان و ئامانجەکانی نیزامی ئیسلامی لەوانە تەوەحید، دادپەروەری کۆمەڵایەتی ، بەرەنگاریی لەگەڵ ستەم و پشتیوانی لە مەزڵووم، دوژمنانی دین بەرەو شەڕ پەلکێش دەکەن و هەمیشە بەرەی حەق بەرانبەر باتڵ سەردەکەوێت.

 ڕێبەری زیادیان کرد: ئێمە ئاگاداری کێشەکانی خەڵکین بەڵام پێمان وایە کە هیچ کێشەیەک بێ چارەسەر لە وڵاتدا نییە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەمبارەوە قسە لەگەڵ خەڵک دەکەین

ناردنی بۆچوون

4 + 2 =