چاوش ئەغڵوو سەردانی ئەمریکا ناکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا کە بڕیار بوو ٢٨ ی ڕەشەممە سەردانی واشنتۆن بکات، پاش لەسەر کار لابردنی هاوتا ئەمریکییەکەی، لە سەفەر بۆ ئەوێ پەشیمان بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە سەردان نەکردنی مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ واشنتۆن کە لە پیشەوە دیاری کرابوو، هەواڵی دا.

بڕیار بوو ئەو سەفەرە لە ڕێکەوتی ١٩ ی مارس(١٨ ڕەشەممە) ئەنجام ببێت. شیاوی باسە چاوش ئوغڵوو دوێنێ چوارشەممە لە ئەگەری سەفەر نەکردنی بە هۆی لەسەر کار لابردنی ڕکس تەیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی دابوو بەڵام لە قسەکانی ئەمڕۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە نەدراوەتە سەر هۆکاری سەفەر نەکردنەکە.

چاوش ئەغڵوو هەروەها وتبووی: لە بواری دانوستانەکان لەسەر پاک کردنەوەی شاری منبەج هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ڕۆخانەی فرات لە پەکەکە و پەیەدە، کارگرووپی هاوبەش لە نێوان تورکیا و ئەمریکا پێک هاتووە و یەکەمین دانوستانی ئەو گرووپە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە چوو.

News Code 17542

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =