کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌رێم هه‌نگاوێکه‌ بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق جەختیان لەبەردەوامى دیالۆگى نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە لە پێناو چارەسەرى هەموو کێشەکان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتى هەرێم له‌گەڵ جۆن وێڵكس، باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق لە هەولێر کۆبوەوە.

له‌ دیدارەكەدا وێڵكس خۆشحاڵیی خۆی به‌ ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا لەبارەی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناردنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌ریتانیا پشتگیری له‌ حكومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ پشتیوانى و هاوكارییه‌كانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

 هیواشی خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و دیبلۆماسیدا.

هاوکات نێچیرڤان بارزانى بڕیار‌ی حكومه‌تی عێراقی به‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنی به‌شێك له‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌رێنی ناساند و به‌ هه‌نگاوێكی باشی به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەروەها خواستى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.

News Code 17533

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =