نوری مالکی:

سیستمی پشک پشکینه‌ ده‌بێت له‌ عێراق کۆبکرێته‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4251228 -
جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت پشک پشکینه‌ له‌ سیستمی سیاسی عێراق کۆبکرێته‌وه‌ خه‌ڵکی عێراق یه‌کگرتوو و یه‌کپارچه‌ بن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، نوری مالکی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر و شێخی هۆزه‌کان عێراق وتی: سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ په‌یامی زۆر ڕوونی بۆ تیرۆریسته‌کان بوو، ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ی که‌ خه‌ڵکی عێراق یه‌کگرتوو و یه‌کپارچه‌ن.

ئه‌و له‌ له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: من له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی داوای باشه‌ و چاکه‌ بۆ عێراق ده‌که‌ن، داواکارم که‌ ده‌نگ به‌ هاوه‌پیمانی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ بده‌ن چون سیستمی پشک پشکینه‌ له‌م وڵاته‌ شکستی هێناوه‌ و سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌.

مالکی جه‌ختی کرد: ئێمه‌ له‌ گرنگی قه‌یرانه‌کانی ده‌ورووبه‌رمان ئاگادارین و ئه‌م بابه‌ته‌ پێویستی به‌ باڵاترین هاوکاری نێوان خه‌ڵکی عێراق هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ هه‌رجۆره‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک خۆمان به‌ دوور بگرین، سیستمی پشک پشکینه‌ی عێراق سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ و ئێمه‌ ده‌بێت به‌ره‌و سیستمی هه‌موو وڵاتانی دیموکڕات له‌ جیاندا بڕۆین که‌ ئه‌وه‌ش سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری زۆرینه‌ی سیاسییه‌ که‌ هه‌موو که‌س به‌شداری ده‌کات.

ناردنی بۆچوون

4 + 1 =