۱۵ هەسارە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزرایەوە

ناسەی هەواڵ: 4251015 -
چەند توێژەرێک لە تۆکیۆ ۱۵ هەسارەیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاویدا دۆزیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تەک تامیز، گرووپێک لە توێژەرانی ئەنستیتۆتی تەکنۆلۆژیای زانستگەلی زەوی و ئەستێرەناسی، بوونی ١٥ هەسارە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆریان پشت‌ڕاست کردەوە.

ئەو هەسارانە بە دەوری ئەستێرەگەلی سووری وردیلەدا دەسووڕێنەوە. K۲-۱۵۵ یەکێک لە ئەستێرە سوورە وردیلەکانە کە لە کۆمەڵەی خۆیدا لەوانی دیکە درەوشاوەترە. ئەو ئەستێرە نزیکەی ٢٠٠ ساڵی نووری لە زەوی دوورە و سێ هەسارە بە دەوریدا دەسووڕێنەوە کە یەک لەوان K۲-۱۵۵dـه کە پێدەچێت خاوەن زێدەوەر و هەلی ژیان بێت.

K۲-۱۵۵d دوورترین هەسارەی سووڕگەی K۲-۱۵۵ـه کە زانایان پێشبینی دەکەن پانتاییەکەی ۱.۶ هێندەی زەوی بێت.

توێژەرانی ژاپۆنی بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانی ڕاسپاردەی دووهەمی کۆپلێر (K۲) و دەرکەوتەکانی تەلەسکۆپی سۆبارۆ لە هاڤایی و تەلەسکۆپی Nordic Opticalی سپانیا ئەو هەسارانەیان دۆزیەوەتەوە.

ئەوان بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاریگەل و هاوتاسازیی سێ ڕەهەندییی دۆخی کەش و هەوای جیهانی بەوە گەیشتوون کە لە ئاستی K۲-۱۵۵dدا ئاوی لێیە.

هەڵبەت بۆ دیاری کردنی گەورەیی و ئاستی گەرمای گونجاو بۆ ژیان لەو هەسارانەدا، پێویستیان بە توێژینەوەی زیاترە.

ناردنی بۆچوون

2 + 11 =