حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ ناکۆکه‌کان

دادگای فیدراڵی عێراق جارێکی دیکه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ ناکۆکه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بریاریکی دەرکرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، دادگاکه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر مدحه‌ت مه‌حموود و به‌شداری ۸ دادوه‌ری دیکه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌م دادگایه‌ بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی مانای شوێنه‌ جێگه‌ ناکۆکه‌کان له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ سه‌ر داواکاری پارلمانتارانی عێراقی به‌ڕێوه‌ چوو. ئه‌م دادگایه‌ش ئاماژه‌ی دا که‌ هه‌ر ئه‌و حوکمه‌ی له‌ ۲۹ی ئۆکتۆبه‌ر ساڵی ڕابردوو دراوه‌ دروسته‌ و پشت ڕاستی ده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌م دادگایه‌ به‌ فه‌رمی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی هه‌رێم به‌ فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ که‌ له‌ ۱۹ی مارسی ۲۰۰۳ به‌ملاوه‌ ئیداره‌یان ده‌کات ئه‌ویش له‌ پارێزگاکانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، که‌رکووک، نه‌ینه‌وا و دیاله‌.

هه‌روه‌ها دادگاکه‌ حوکمی دایه‌وه‌ که‌ چاره‌نووسی ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان له‌ ده‌ستی لێژنه‌یه‌ک به‌ پێی ماده‌ی ۱۴۰ ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی سنووری پارێزگاکان ده‌ستی بۆ نه‌برێت.

شایانی باسه‌ که‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان یه‌کێک بووه‌ له‌ کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا که‌ بڕیار وایه‌ به‌ پێی ماده‌ی ۱۴۰ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت.

News Code 17488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =