خۆپیشاندانی کورده‌کان له‌ بریتانیا بۆ پشتگیری عه‌فرین

خۆپیشاندانی پشتیوانیکردن لە عەفرین هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان لە بەریتانیاش بەڕێوەچوو.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ لای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین، ژمارەیەک کوردی دانیشتووی بەریتانیا خۆپیشاندانێکیان لە شارۆچکەی هێسڵ ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاند: کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی بەیانی دوێنی دووشه‌مه‌  بە کاتی بەریتانیا، خۆپیشاندەران هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر گەورە پردی (هەمبێر بریج) ڕاگرتووە و دوای ٢٠ خولەک پردەکەیان کردووەتەوە.

بی بی سی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو خۆپیشاندانە پەیوەندی بەو خۆپیشاندانانەوە هەیە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە شارەکانی لەندەن و مەنچستەر بەڕێوەچوون.

بەڕێوەچوونی ئەم خۆپیشاندانانە دوای ئەوە دێت کە شەممەی ڕابردوو هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە) دواوی کرد له‌ هه‌موو جیهان خۆپیشاندان بۆ دژایه‌تی هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ڕێوه‌بچێت.

News Code 17481

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =