۱۱ هه‌زار دانیشتووی موسڵ له‌ سه‌رده‌می داعشه‌وه‌ بێ سه‌روشوێنن

ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند:چاره‌نووسی ۱۱ هه‌زار دانیشتووی موسڵ له‌ کاتی بوونی داعشییه‌کان له‌ موسڵ نادیاره.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، باسم حه‌جاڕ، یه‌کێک لە ئه‌فسه‌ره‌کانی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند: چاره‌نووسی ۱۱ هه‌زار دانیشتووی موسڵ له‌ کاتی بوونی داعشییه‌کان له‌ موسڵ نادیاره‌ و که‌س زانیاری له‌باره‌یانه‌وه‌ نییه‌ که‌ چیان به‌سه‌ردا هاتووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌رپرسانی عێراقی تاکوو ئێسته‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئاسه‌وارێک له‌م ۱۱ هه‌زار که‌سه‌ بدۆزنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای پشکنینی هه‌موو تۆنێل و گیان په‌ناکانی داعشییه‌کان له‌ موسڵه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ ته‌واوی داعشی له‌ هه‌موو شاره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ شکست داوه‌، به‌ڵام ئۆپراسیۆنی خاوێن کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان له‌ داعشییه‌کان به‌جێماوه‌کان دریژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 17472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =