مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌ده‌با له‌ عێراق دروست ده‌کرێته‌وه‌

ئیمارات به‌ ده‌وڵه‌تی عێراق پێشنیاری کردووه‌ تاکوو دروست کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌ده‌با له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و لێژنه‌یه‌کی پسپۆڕی بۆ ڕه‌وانه‌ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یه‌ومولسابع، ده‌وڵه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئیمارات به‌ به‌غدا پێشنیاری کردووه‌ تاکوو دروست کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌ده‌با له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و لێژنه‌یه‌کی پسپۆڕی بۆ ڕه‌وانه‌ بکات.

نووسینگه‌ی مێدیایی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌حی باڵوێزی ئیمارات له‌ به‌غدا له‌ دیداری عه‌بادی پیشنیاری کردووه‌ که‌ دروست کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نوری له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

به‌ وته‌ی باڵوێزی ئیمارات، بڕیار وایه‌ که‌ ئه‌بوزه‌بی هه‌نارده‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌م کاره‌ ڕه‌وانه‌ی عێراق بکات.

شایانی باسه‌ که‌ مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌ده‌با که‌ مێژووین له‌ دوایین ساته‌کانی شکستی داعش له‌ موسڵ له‌ لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی داعشه‌وه‌ مین ڕێژ کراو و دواجار ته‌قێندرایه‌وه‌.

ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ یه‌که‌م جار له‌م مزگه‌وته‌وه‌ خه‌ڵیفه‌ بوونی خۆیی پاگه‌نده‌ کرد و وه‌ک مزگه‌وتێکی پیرۆز بۆ داعشییه‌کان ناساندنی، به‌ڵام دواجار هێزه‌کانی عێراق داعشیان له‌م وڵاته‌ به‌ ته‌واوی شکست دا.

News Code 17466

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =