تێکشکانی گرووپێکی تیرۆریستی لە باشووری ئێران

پێوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی قودسی هێزەی زەوینی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە تێکشکاندنی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو و کوژرانی دوو تیرۆریست لە ناوچەی سەراوان هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوپا نیوز، شەوی ڕابردوو(یەکشەممە ٢٠ ی ڕەشەممە) ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی بە ئۆتۆمبیلێکی پڕ لە تەقەمەنی و چەکەوە دەیانەویست کاری خۆکوژی ئەنجام بدەن و یەکێک لە بازگە سنوورییەکانی هێزی زەوینی سوپا لە ناوچەی سەراوانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بتەقێننەوە کە بە وشیاری هێزەکانی سوپای پاسداران تێکشکان.

لە کۆتاییدا هاتووە: لە ئەو کارە تیرۆریستییەدا دوو ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکە کوژران و دوو بەسیجی بازگەکەش بریندار بوون.

News Code 17464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =