فرۆکەکانی تورکیا هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگای هێزەکانی پەکەکەیان لە باکووری عێراق کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە هێرشی ئاسمانیی ئەمڕۆ و رۆژی ڕابردووی فرۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەکانی هاکورک، زاب، مەتینا و ئەفاشین لە باکووری عێراقدا کرد و ڕایگەیاند: لەو هێرشەدا لانی کەم ١٨ بنکەی حزبی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناو برا.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئەو هێزانە خەریکی ئەنجامدانی هێرشی چەکداری لە ناوخۆی خاکی عێراق بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە نزیکیی سنووری هاوبەشی دوو وڵات بوون.

وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی ڕابردوو (شەممە) ڕایگەیاندبوو کە ئەنقەرە ئامادەیی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەشی لە گەڵ دەوڵەتی عێراق بۆ پاککردنەوەی ناوچەگەلی نزیک بە سنووری هاوبەشی دوو وڵاتی هەیە.

News Code 17442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =