جه‌نایه‌ت دژی موسوڵمانانی میانماری لێکده‌درێته‌وه‌

لێژنه‌ی باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر موسوڵمانانی ڕۆهینگا ژینۆساید کراون و ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ پاکستان توده‌ی، زه‌ید ڕه‌عد حسه‌ین، نوێنه‌ری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ کۆمکاری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد تاکوو جه‌نایه‌تی میانمار له‌ دژی موسوڵمانه‌کان ڕه‌وانه‌ی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بکرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ به‌رپرسانی میانمار داوای کرد تاکوو به‌ به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان مۆڵه‌ت بده‌ن تاکوو سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌ڵکوژی موسڵمانه‌کان له‌ ڕاخین لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ن.

ڕه‌عد حه‌سین جه‌ختی کرد: به‌ ئه‌گه‌ری زۆر موسوڵمانانی ڕۆهینگا ژینۆساید کران و ئه‌مه‌ بابه‌ته‌ له‌ دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.

شایانی باسه‌ که‌ مانگی ئاڤریلی ساڵی ڕابردوو، ده‌وڵه‌تی میانمار به‌ شێوه‌یه‌کی پلان داڕێژراو هێرشی کرده‌ سه‌ر که‌مینه‌ی موسوڵمانه‌کان له‌م وڵاته‌ و به‌ سه‌دان هه‌زار که‌سی ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ کرد.

News Code 17416

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =