هێرشی خۆمپارەیی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشق/ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلی تیرۆریستان

تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریا بۆ جارێکی دیکە ناوچەیەکی دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانجی خۆمپارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا)، هێرشی خۆمپارەیی تیرۆریستانی تەکفیری بۆ سەر شاری دیمەشق و هاوێری ئەو شارە بەردەوامە.

ڕاپۆرتەکان باس لە کرانە ئامانجی خۆمپارەیی گەڕەکەکانی هاوێری یاریگەی فیحا لە دیمەشق لە لایەن تیرۆریستانەوە دەکەن. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوو چەندین گەڕيکی دیکەی هاوێری دیمەشق ئامانجی هێرشی خۆمپارەیی تیرۆریستان بووە.

لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی سوپای سووریا ئۆتۆمبیلێکی بەرەی نوسرەیان لە کێڵگەکانی محەمەدییە لە غەوتەی رۆژهەڵاتی کردە ئامانج و تەقاندیانەوە.

News Code 17415

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =