به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهیر، ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی کردن له کتێبی "ناسنامه‌ی ئیبراهیم یونسی" ۲۱‌ی ڕه‌شه‌مه له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری بانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیار وایه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا قوتهبدین سادقی، خالید ته‌وه‌کولی، محه‌مه‌د مه‌حمودی، ڕه‌زا عه‌لی پوور و ڕه‌زا شه‌جێعی به‌شداری بکه‌ن.
کتێبی "ناسنامه‌ی ئیبراهیم یونسی" له سه‌ر لێکۆڵینه‌وه و هه‌وڵی ئۆمێد وهزهنده و سه‌ید شوجان نه‌ینه‌وا کۆکراوه‌ته‌وه و نووسراوه.
دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده یه‌کێک له نووسه‌ره‌کانی ئه‌م کتێبه به ئاژانسی مێهر وتی: کتێبی ناسانه‌ی ئیبراهیم یونسی ژیان و به‌رهه‌مه‌کان و بیرۆکه‌کانی ئیبراهیم یونسی له خۆ ده‌گرێت.
وتیشی: ئه‌م کتێبه هه‌روه‌ها وتاری نووسه‌رانی ناسراوی ئێرانی له خۆ ده‌گرێت که سه‌باره‌ت به ئیبراهیم یوونسی لێکۆڵینه‌وه‌یان کردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و گفتوگۆیانه له خۆ ده‌گرێت که ئه‌م نووسه‌ر و وه‌رگێڕه گه‌وره‌ی کورد له ڕۆژنامه‌کان بڵاوی کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که ئه‌م کتێبه هه‌وڵێکه بۆ به‌ڵگه‌دار کردنی ئاسه‌واره‌کانی دوکتور ئیبراهیم یونسی و زیادی کرد: بێ گومان بوونی وه‌ها به‌رهه‌مێک له دریژه‌ی ناساندنی هه‌رچی زیاتری که‌سایه‌تی به‌رزی دوکتور ئیبراهیم یونسییه که کارێکی پێویسته.
بۆچوونی ئێوە