خێراترین مێمۆرییه‌کان جیهان بەرهەم هێنران

کۆمپانیای ئینتێل پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ جۆرێک مێمۆری نوێ بەرهەم هێناوە کە ئەگەرچی بچووکن و بەهایان زۆرە، بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لەو مێمۆریانە پرۆگرام و ئاپلیکەیشێن و یارییە جۆراوجۆرەکان زۆر خێراتر دەکرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە گیزمۆدۆ، مێمۆریی نوێی Optane ۸۰۰P سە و نیو هێندەی مێمۆرییه‌کانی جۆری SSDی ئاساییە و زۆر جیاوازترە لە مێمۆریی ناند یان هارددیسکی باوی ناو بازاڕ و کەمپیوتێرەکان.

بۆ بەرهەم هێنانی ئەو مێمۆرییە لە تەکنۆلۆژیایەکی نوێ ناسراو بە ۳D XPoint بۆ سەیڤ‌کردنی زانیارییەکان کەڵک وەرگیراوە کە ئینتێل لە هەندێک لە بەرهەمەکانی خۆی بەهرەی لێ وەرگرتووە و ئەو تەکنۆلۆژیایە دەبێتە هۆی خێرایی دوو هێندەی سەیڤ‌کردنی زانیارییەکان لە سەر ئەو مێمۆریانە.

ئەو مێمۆرییە چکۆلەیە زۆر بە ئاماسنی لە سەر مەدەربۆرد دادەبەسترێت و بە بەراوەرد لە گەڵ مێمۆرییە باوەکان زۆر خێرایە. تاقیکاری و بەراوەردێک کە لە سەر ئەو مێمۆرییە بە نیسبەتی مێمۆریگەلی سەن دیسکی X ۴۰۰ کراوە، نیشان دەدات Optane ۸۰۰P لە یەک لە سەدی چرکەیەک پرۆگرامی کرۆم دەکاتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو زەمانە لە Sandisk X ۴۰۰ ، ٤٣ لە سەدی چرکەیەکە.

Sandisk X ۴۰۰ بۆ کردنەوەی ڤیدئۆگەلی زۆر وردبینانە یان ۴K پێویستی بە ۱.۵۴ چرکەیە، بەڵام Optane۸۰۰P بۆ کردنەوەی هەمان گرتەی ڤیدئۆیی تەنیا پێویستی بە ۰.۶۵ چرکەیە. مێمۆریی  Optane۸۰۰P پرۆگرامی فەتۆشاپ لە ۴.۶۵ چرکەدا دەکاتەوە، بەڵام Sandisk X ۴۰۰ لە ۵.۲۵ چرکەدا دەیکاتەوە.

ئینتێل تەنیا دوو مۆدێلی ٥٨ و ١١٨ گیگابایتیی لەو میمۆریگەلەی ڕەوانەی بازار کردووە کە بە نۆرە ١٣٠ و ٢٠٠ دۆلار نرخیانە.

News Code 17403

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =