هەڵوێستی ئایه‌توڵا سیستانی سەبارەت هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق

نووسینگه‌ی ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک جه‌ختی له‌ به‌شداری هۆشیارانه‌ی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نووسینگه‌ی ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی، مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی عێراق ئاماژه‌ی داوه‌: خه‌ڵکی عێراق نابێت گرنگی به‌ بابه‌تی ئێتنیکی و عه‌شیره‌یی له‌ هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق بکه‌ن، به‌ڵکو له‌ دوای لێهاتووی و گه‌نده‌ڵ نه‌بوونی که‌سه‌کان بن.

له‌ دریژه‌دا هاتووه‌: له‌ ڕابردووی به‌ربژاره‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ن و به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن له‌ گه‌نده‌ڵ نه‌بوونی که‌سه‌کان دڵنیا بن. هه‌ڵبژاردن شتێکی یه‌کجار پێویسته‌ بۆ به‌ دی هاتنی گۆڕانکاری له‌ وڵاته‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری هۆشیارانه‌وه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هیچ ئاگاداری سیاسی وڵات نین له‌ سه‌ر کار لا ببه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: هیچ که‌س ڕه‌تی ناکاته‌وه‌ که‌ عێراق له‌ دۆخێکی سه‌ختی ئابووری و سیاسی دایه‌. هه‌ڵبژاردنی پارلمانی داهاتوو یه‌کجار گرنگه‌ و که‌سانێک که‌ به‌شداری ناکه‌ن ده‌رفه‌تی گۆڕانکاری وڵاته‌که‌یان له‌ کیس ده‌چێت و داهاتوویان به‌ که‌سانی دیکه‌ ده‌ده‌ن که‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن.

News Code 17401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =