نوێنه‌رێکی مه‌جلیسی ئێران:

تورکیا کوشت و بڕی کورده‌کان ده‌کات

ناسەی هەواڵ: 4247741 -
ئه‌ندامی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان له‌ لایه‌که‌وه‌ پشتیوانی له‌ سووریا ده‌کات و له‌ لایه‌که‌وه‌ کوشت و بڕی کورده‌کان ده‌کات ئه‌مه‌ش زه‌بری کاریگه‌ری له‌ به‌رژوه‌ندییه‌کانی تورکیا داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌بولفه‌زل تورابی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی خانه‌ی میله‌ت وتی: به‌داخه‌وه‌ تورکیا سیاسه‌تێکی ڕوونی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و ناوچه‌که‌دا نییه‌. سه‌ره‌تا چووه‌ پاڵ ئه‌مریکا بۆ لێدانی سووریا، به‌ڵام دواجار که‌ ئه‌مریکا گورزی لێدا هاته‌وه‌ پاڵ ڕووسیا و ئێران.

ئه‌و زیادی کرد: تورکیا ۲۱ ملیۆن دانیشتووی کوردی هه‌یه‌ که‌ یه‌ک له‌ سه‌ر سێ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌یه‌، بابه‌تی کورده‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ی کورد له‌ سه‌ر داهاتووی تورکیا بۆ ئه‌م وڵاته‌ یه‌کجار هه‌ستیاره‌. تورکیا به‌ پشتیوانی له‌ داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ و ئه‌لقاعیده‌ له‌ سووریا ڕۆڵێکی یه‌کجار خراپی له‌ خۆی به‌جێهێشتووه‌ و که‌س متمانه‌ی پێناکات.

ئه‌م نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئێران ئاماژه‌ی دا: تورکیا ئێسته‌ خۆی له‌ باوشی ڕووسیا و ئێران هاوێشتووه‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ دیسان بچێته‌وه‌ بۆ باوشی ئه‌مریکا و دیسان خه‌یانه‌ت بکات.  تورکیا ده‌بێت کۆتایی به‌ پشتیوانی کردن له‌ تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا بێنێت و تێبگات که‌ ڕووسیا و ئێران سه‌رچاوه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ن.

وتیشی: سیاسه‌تی دوو فاقی تورکیا هیچ ده‌ره‌نجامێکی باشی بۆ تورکیا نابێت و زیانی زۆر به‌ تورکیا ده‌گه‌یه‌نێت.ئه‌ردۆغان له‌ لایه‌که‌وه‌ له‌ سووریا پشتیوانی ده‌کات و له‌ لایه‌که‌وه‌ کورده‌کان کوشتار ده‌کات ئه‌مه‌ش زه‌بری کاریگه‌ری له‌ به‌رژوه‌ندییه‌کانی تورکیا داوه‌.

له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرد: کوردی سووریا هه‌میشه‌ به‌ وڵاته‌که‌ی خۆی پێبه‌ند بووه‌ و خه‌یانه‌تی به‌ به‌شار ئه‌سه‌د نه‌کردووه‌، به‌ڵام تورکیا هه‌ر مه‌ترسی له‌ سه‌ر کوردی سووریا هه‌یه‌ و به‌م بیانۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ دوای په‌ره‌دان به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش و ئه‌لقاعیده‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ زۆنکاه‌ێکی خه‌سته‌ که‌ تورکیا تێی که‌وتووه‌ و ڕه‌نگه‌ تێیدا نوقم بێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 10 =