پارێزگاری ده‌یره‌زوور:

ڕۆژانه‌ ۱۰۰ بنه‌ماڵه‌ی سووری ده‌گه‌ڕنه‌وه‌ بۆ ده‌یره‌زوور

ناسەی هەواڵ: 4247045 -
پارێزگاری ده‌یره‌زوور ڕایگه‌یاند که‌ ڕۆژانه‌ ۱۰۰ بنه‌ماڵه‌ی ئاواره‌ی سووری ده‌گه‌ڕنه‌وه‌ بۆ ده‌یره‌زوور، ئه‌منیه‌ت بۆ ناوچه‌که‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆتیک، عه‌بدولمه‌جید که‌واکبی، پارێزگاری ده‌یره‌زوور ڕایگه‌یاند که‌ دوای پاک کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ تیرۆریسته‌کان ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ سه‌د بنه‌ماڵه‌ی ئاواره‌ی سووریا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: کاره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی سووریا بۆ ده‌یره‌زوور له‌ حاڵی ئه‌نجام بوون دایه‌ و چه‌ندین پاس و ئاسانکاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌کان دابین کراوه‌.

پارێزگاری ده‌یره‌زوور  وتیشی: ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه‌ ئێسته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژیان له‌ ده‌یره‌زوور بۆ ڕێکاری ئاسایی خۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ زیانه‌کانی بینا ده‌وڵه‌تییه‌کان پڕ بکرێته‌وه‌ و جاده‌ بانه‌کان ئاوه‌دان بکرێته‌وه‌ تاکوو خه‌ڵکی ئه‌م پارێزگایه‌ ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

4 + 10 =