پووتین و ماکرۆن سەبارەت بە سووریا ڕێککەوتن

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و فەڕەنسا لە گفتوگۆیەکی تەلەفونیدا سەبارەت بە سووریا ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، ڤیلادیمیر پووتین و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و فەڕەنسا سەبارەت بە بارودۆخی سووریا لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامە نێوقدەوڵەتییەکان بۆ لەناوبردنی بەستێنی تیرۆریزم لەو وڵاتەدا گفتوگۆیان کرد.

پەیوەندییە گشتییەکانی کەرملین سەبارەت بەو گفتوگۆ تەلەفونییە ڕایگەیاند: هەر دوولا جەختیان لە جێبەجێ کردنی بەردەوامی بڕیارنامەی ٢٤٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە کە تێیدا داکۆکی لە چوونەدەرەوەی خەڵکی سڤیل لە ناوچەگەلی شەڕ و سەربازی کراوە و هەروەها خوازیاری گەیشتنی یارمەتیگەلی مرۆیی بە غەوتەی رۆژهەڵاتی و ناوچەگەلی دیکەی سووریا و بەهرەمەندبوونی برینداران و زیان پێ گەیشتووانی سووری لە ئیمکاناتی پزیشکی بووە.

لە بەیاننامەی کەرملیندا هاتووە: سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات ڕێککەوتن کە پەیوەندییەکان لە ئاستە جۆراوجۆرەکاندا بە ئامانجی یارمەتی گەیاندن بە ڕەوتی چارەسەریی سووریا بەرزتر بکرێتەوە.

سەرەڕای بوونی نیشانەگەلێک لە پێشێل کردنی یاساکانی ئاگربڕ لە لایەن تیرۆریستانەوە لە غەوتەی رۆژهەڵاتی و ناوچەکانی دیکەی سووریا، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا داوای لە ڕووسیا کردووە کە بە گوشار خستنە سەر دەوڵەتی سووریا، داوایان لێ بکات کە ڕێز لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەوتەی رۆژهەڵاتی بگرن.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ماکرۆن ڕاشیگەیاند کە کاروانگەلی مرۆیی دەبێ بە پێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەی بێ ئاستەنگ و خێرا بگاتە خەڵکی سووریا.

News Code 17332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =