پارێزگاری هەولێر سەردانی ئێران دەکات

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە سەفەری سێ رۆژەی پارێزگاری هەولێر بۆ ئێران لە پێناو تۆکمەکردنی پەیوەندیگەلی فەرهەنگی و بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مورتەزا عەبادی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سەبارەت بەو سەفەرە وتی: هاوبەشی فەرهەنگی، مێژوویی، کۆمەڵایەتی، زانستی و ئابووری و بوونی سنووری دوور و درێژ لە گەڵ پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەروەها پەیوەندیی سازێنەر لە نێوان دوو وڵات، لایەنەکانی هان داوە کە بە هەستیارییەوە بۆ تۆکمە کردنی زیاتری پەیوەندییەکان هەوڵ بدەن.

وتیشی: پلانی ئەو سەفەرە بە پێی گرینگیی پرسەکە و کاریگەریی پەیوەندیی پارێزگارەکانی سنووری لە پەرەدان بە پەیوەندییەکان و پێداگریی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەفەر بۆ تاران، داڕێژراوە.

بە وتەی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بەرپرسانی بازرگانی و نوێنەرانی هەندێک لە وەزارەتخانەکانی حکوومەتی هەرێم و لەوان گومرۆک، دارایی و کشتوکاڵ لەو سەفەرەدا نەوزاد هادی هاوڕێی دەکەن.

مورتەزا عەبادی کە خویشی پارێزگاری هەولێر لەو سەفەرەدا هاوڕێی دەکات، سەبارەت بە گرینگیی پەیوەندیی نێوان پارێزگارانی سنووری ڕایگەیاند: پارێزگاران وەک باڵاترین پۆستی حکوومەتیی ناوچەکان ڕۆڵێکی کارایان هەیە لە ساماندان و ڕێ خۆش کردن بۆ پەیوەندیی هەمەلایەنە و مامەڵەی تیجاری و بازرگانی و لە لایەکی دیکەوە سنووری فەرمی تەمەرچین – حاجی عومەران نزیکترین سنووری پەیوەندیی پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ هەولێر و تەنانەت لە گەڵ دهۆک، نەینەوا و کەرکووکی عێراقە و لەمناوە پەیوەندیی سازێنەری نێوان هەولێر و ورمێ دەتوانێ کاریگەرییەکی باڵای لە سەر تۆکمەتر کردنی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هەبێ.

ناوبراو سەبارەت بە پلانەکان و ماوەی زەمانی ئەو سەفەرە ڕوونی کردەوە: پارێزگاری هەولێر و شاندی یادەوەری حەوتەی داهاتوو و بۆ ماوەی سێ رۆژی کاری سەردانی ئێران دەکەن و لەو سەفەرەدا شاندی میوان وێرای کۆبوونەوە و ڕا گۆڕینەوە لە گەڵ بەرپرسانی هاوتایان و دانیشتنی هاوبەش لە گەڵ چالاکانی ئابووری ئێرانی، سەردانی هەندێک ناوەندی بەرهەم هێنان دەکەن.

News Code 17330

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =