ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر لە حەوتەمین پێشانگای کتێب؛

بەشداریی ڕۆمانەکەی سەلاحەدین دمیرتاش لە پیشانگای کتێبی سنه

ناسەی هەواڵ: 4244003 -
حەوتەمین پێشانگای کتێبی پارێزاگای کوردستان بە بەشداری ۳۳٨ بڵاڤگەی ناوخۆیی و ۱٤ بڵاڤگەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی شەمە ۱۳ی ڕەشەمه‌ دەستی بە کار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حەوتەمین پێشانگای کتێبی پارێزاگای کوردستان بە بەشداری ۳۳٨ بڵاڤگەی ناوخۆیی و ۱٤ بڵاڤگەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی شەمە ۱۳ی ڕەشەمه‌ دەستی بە کار کردووە و تاکوو ۱٨ی ڕەشەمێ درێژەی دەبێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کەسایەتییە فەرهەنگییە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشداری ئەم ڕووداوە فەرهەنگییەیان کردووە.

لەم نێوانەدا، جێگری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان وەک باڵاترین بەرپرسی هەرێم بەشداری کردووە. ئەرسەلان عوسان لە میانەی بەشداری لەم پێشانگایە وتی: زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری مامۆستایان قوتبه‌دین سادقی، هادی زیائه‌دینی، جه‌لال مه‌له‌ک شا و بێهروز غه‌ریب پوور له‌ خزمه‌تی ئێوه‌ی ئازیزین، به‌ڕاستی سپاسی حکومه‌تی ئێران ده‌که‌ین که‌ هه‌لی به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م ڕووداوه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ی ڕه‌خساندووه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: ئێران به‌رده‌وام یه‌کێک له‌ بنکه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی کتێب و زانست له‌ ناوچه‌که‌ بووه‌ و له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌شدا ئێران یه‌کێکه‌ له‌ گرنگ ترین جه‌مسه‌ره‌کانی وه‌رگێڕانی باش و خێرا له‌ جیهاندا که‌ زۆر له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ کتێبه‌خانه‌کانی ئێران سوود ده‌به‌ن، ئێمه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ین تاکوو له‌م که‌رته‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆمان په‌ره‌ی زیاتری پێبده‌ین.

سالار عوسمان زیادی کرد: ئێمه‌ زۆر خۆشحاڵ ده‌بین که‌ کۆبوونه‌وه‌ و کۆنفڕانسی زانستی له‌ که‌رتی فه‌رهه‌نگ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئێرانی به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ ببه‌ین و کاری هاوبه‌ش له‌ هه‌رێم و ئێران له‌م ڕووه‌وه‌ بکه‌ین.

شایانی باسە کە لەم پێشانگایە چەندین بڵاڤگە لە هەرێمی کوردستان بە زیاتر ٤ هەزار جۆر کتێبەوە بەشداریان کردووە. ئەو بڵاڤگانەی لە هەرێمەوە بەشداریان کردووە بریتین لەمانە:

* بڵاڤگەی مەدرسەی شێخ مەحیەدین نەقشبەندی کە سەر بە ڕێکخڕاوی ڕۆشنبیری تەسەوف لە کوردستانە. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئەهلی تەریقەت و دەروێشی و سۆفیگەری لە کوردستان تەرخان کردووە. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ ڕێگەی ئاسان لە نووسینی شێخ مەحیەدین نەقشبەندی، ڕاست بینی مێژووی ڕەشی وەهابی لە نووسینی شێخ مەحیەدین نەقشبەندی، ئاوێزی ڕاستی سەبارەت بە ژیانی پڕ لە کارەساتی شێخ عەبدولوەهاب  لە نووسینی شێخ مەحیەدین نەقشبەندی دەست بخەن و بیکڕن.

* بڵاڤگەی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئەدەبیات و مێژوو لە کوردستان تەرخان کردووە. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ شک و بنیادەم لە نووسینی جان شتاین بەک، شۆڕشی شیخ عوبەیدۆڵا نەهری لە نووسینی عەلی ئەکبەر سەرهەنگ، دوونیابینییەکانی هونەری شێوەکاری کورد لە نووسینی بەختیار سەعید، وڵاتی کەیانیان زەردەشت و هەورامان لە کتێبی ئەڤیستا لە نووسینی کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ دەست بخەن و بیکڕن.

* بڵاڤگەی سەردەم سەر بە ناوەندی ڕۆشنبیری سەردەم. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئەدەبیات و هونەر لە کوردستان تەرخان کردووە کە پێشتر لە لایەن شاعری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەسەوە بەڕێوە دەچوو. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ دوورگەی ساخالین لە نووسینی ئانتوان چخۆف، ئایدیاکانی تێئۆدۆر ئادرنۆ، کۆمەڵە چیرۆک لە نووسینی فرانتس کافکا، نەمری لە نووسینی میلان کۆندرا و یەڵماز گۆنای لە خەباتی نیشتمانی لە نووسینی ئیبراهیم مەحموود دەست بخەن و بیکڕن.

* بڵاڤگەی هەژار موکریانی سەر بە کەرتی تایبەت. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئەدەبیات و مێژوو لە کوردستان تەرخان کردووە. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ داعش و جیهادی نیکاح لە نووسینی هەژار نامیق، مێژووی حەڵەبجە لە نووسینی حەکیم مەلا ساڵح، دیوانی ئەحمەد موختاری جاف لە لێکدانەوەی عزەدین موستەفا ڕەسوڵ و پیڤەکان لە نووسینی ماکیاڤلی دەست بخەن و بیکڕن.

* بڵاڤگەی غەزەڵنووس سەر بە کەرتی تایبەت. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئەدەبیات و فەلسەفە لە کوردستان تەرخان کردووە. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ دەقە شێعرییەکانی مەحوی لە ڕوانگەی دەروون ناسییەوە لە نووسینی سامان عەزەدین سەعدوون، سمایل لە نووسینی دانیال کۆێئن ، ژیانی حەقیقی لە نووسینی ئالەن بەدیۆ، سەحەر لە نووسینی سەلاحەدین دمیرتاش و بۆچوونەکانی لێبووکێک لە نووسینی هاینریش بۆل دەست بخەن و بیکڕن.

* بڵاڤگەی چوار چرا سەر بە کەرتی تایبەت. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئەدەبیات و مێژوو لە کوردستان تەرخان کردووە. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ فەرهەنگی خاڵ لە نووسینی شێخ محەمەدی خاڵ ، هێرمۆنیتیکیای شێعری سوفیانەی مەحوی لە نووسینی هێمن خۆشناو و شەرەف و شەیتان لە نووسینی ئەلکساندەر دۆما بخەن و بیکڕن.

* بڵاڤگەی ژین سەر بە بنکەی ژین لە سلێمانی. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئەدەبیات و مێژوو لە کوردستان تەرخان کردووە. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ وێنەکانی محەمەد ئەمین زەکی بەگ لە ئامادە کردنی سدیق ساڵح ، ژیان نامەی عەبدوڵرحمان بەدرخان لە نووسینی زریان ڕۆژهەڵاتی و دیوانی محەمەد ڕەسوڵ هاوار لە لێکدانەوەی کەریم سەردەشتی دەست بخەن و بیکڕن.

* بڵاڤگەی تەفسیری هەولێر سەر بە کەرتی تایبەت. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئایین و دین لە کوردستان تەرخان کردووە. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ محەمەدی پێغەمبەر لە شێعری کلاسیکی کوردی، مەعاویەی کوڕی ئەبووسوفیان لە نووسینی محەمەد سەعید و خەڵیفەی یەکەم ئەبوبەکر سدیق  لە نووسینی محەمەد تۆفێق خەتات دەست بخەن و بیکڕن.

* بڵاڤگەی جەماڵ عێرفان سەر بە کەرتی تایبەت. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئەدەبیات و مێژوو لە کوردستان تەرخان کردووە. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ بەفر ئۆرهان پاموک لە نووسینی ، ڕۆژنامەنووس و تاوانەکانی ڕاگەیاندن لە نووسینی کارزان محەمەد، سەرەتا وەک تراژدیا و دواجار وەک کۆمێدیا لە نووسینی سلۆڤ ژیژەک دەست بخەن و بیکڕن.

* بڵاڤگەی ئەندێشە سەر بە کەرتی تایبەت. ئەم بڵاڤگەیە کتێبەکانی بۆ ئەدەبیات و فەلسەفە لە کوردستان تەرخان کردووە. بۆ نموونە دەتوانن لە غورفەی ئەم بڵاڤگەیە کتێبی وەک؛ تاڤگەی وشە‌وهەڵوێست نامەکانی شێرکۆ بێکەس ، دیوانی موفتی پەنجوێنی لە نووسینی مەلا هەبدوڵا توتنچی ،  بە ستاندارد کردنی زمانی کوردی و نایادەوەی لە نووسینی ئەندرێی مالرۆ دەست بخەن و بیکڕن.

ناردنی بۆچوون

3 + 0 =