ئەردۆغان و ماکرۆن سه‌باره‌ت به‌ سووریا گفتوگۆیان کرد

ڕەجەب تایب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن، هاوتا فەڕەنسەوییەکەی خۆی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە سووریا وتووێژیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری دۆغان، بە پێی زانیارییەکان لە بنکەی سەرۆک کۆماری تورکیاوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن، هاوتا فەڕەنسەوییەکەی خۆی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا وتووێژیان کرد.

ئەردۆغان لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بە جەخت لە سەر دیداری مانگی ئاپی سەرۆک کۆمارەکانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا لە ئەستەنبۆڵ لە سەر بابەتی قەیرانی سووریا جەختی کردووە: پێکهاتنی کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا بە پێی ڕێککەوتنەکان بەدەست هاتوو لە کۆبوونەوەیە سوچی، لە ڕاستیدا دەتوانێت ڕەوتی دانوستانەکانی ژێنێف بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا ببوژێنێتەوە.

لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای جەختی دوو لایەنەکە لە سەر بەردەوامیی وتووێژ و دیالۆگی نێوان دوو لایەنەکە لە سەر قەیرانی سووریا، ئەدرۆغان جارێکی تر لە سەر چارەسەر کردنی هەڕەشە تیرۆریستییەکان دژی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بە ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوونی سوپای ئەو وڵاتە لە عەفرین جەختی کرد.

شیاوی باسە، سەرۆک کۆمارکەنای تورکیا و فەڕەنسا لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە غوتەی ڕۆژهەڵاتیش قسەیان کرد.

News Code 17301

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =