به‌ هۆی ده‌نگ دان به‌ بودجه‌ی ساڵی ۲۰۱۸؛

هه‌رێمی کوردستان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌کشێته‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4243574 -
به‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی ۲۰۱۸ نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی کوردستان له‌ پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ پارلمانتاره‌ کورده‌کان چاوه‌ڕوانی لێدوانی ڕێبه‌رانی کوردن تاکوو له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق بکشێنه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی کوردستان له‌ پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم بڕیاریان داوه‌ تاکوو له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق بکشێنه‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان.

عه‌بدوڵا که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندامانی فراکسیۆنی ئه‌منیه‌تی و به‌رگری پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سپۆنتیک جه‌ختی کرد که‌ له‌م دۆخه‌دا ڕوانگه‌ی زۆر خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست که‌ یه‌کێکیان کشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی به‌غدایه‌. دوای قه‌یرانی که‌رکووک و که‌م کردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ نایاسایی هیچی دیکه‌ نه‌ماوه‌ که‌ به‌غدا به‌ هه‌رێمه‌وه‌ بلکێنێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: نوێنه‌رانی سیاسی کورد به‌م ده‌رنجامه‌ گه‌یشتوون که‌ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا هیچ سوودێکی نییه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ ڕێبه‌رانی خۆیان داوایان کردووه‌ که‌ تاکوو له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق بکشێنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی پێشوو پارلمانی عێراق ده‌نگی به‌ بودجه‌ی ساڵی ۲۰۱۸ی عێراق دا که‌ تێیدا پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌دا ۱۷ بۆ سه‌دا ۱۲ که‌می کردووه‌.

ناردنی بۆچوون

3 + 2 =